لقی گەنجانی هودا پار کە هەموو هەفتەیەک لە پارکێکی دیاربەکر گردبوونەوەیەک رێکدەخات ئەم هەفتەیەش لە پارکی رۆبۆسکیی دیاربەکر گردبوونەوەیەک رێکخست.
لقی گەنجانی هودا پار لە دیاربەکر کە چالاکیی پارکەکان بۆ زیندووکردنەوەی گەنجان و خێزانەکان لە دژی چالاکییە گەندەڵەکانی گروپە خراپەکان ڕێکدەخات، بەردەوامە لە کارەکانی.
بەرنامەکە دوێنێ کاتژمێر ١٩:٣٠ لە پارکی رۆبۆسکی بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێ کرد و دواتر حوسێن ئینجی وتارێک پێشکەش کرد و باس ئەخلاقی کەسایەتی مسوڵمان کرد و چەند ئامۆژگاریێک دایەوە.
"باوەڕ بکەین کە هەر کارێک بۆ خۆشنوودی خودا ئەنجام دەدەین بەفریو ناچێت"
ئینجی باسی لەوە کرد کە دەبێت گەنجێکی مسوڵمان خاوەن ئیمانێکی بەهێز بێت و دواتر وتی، "دەبێت بە بێ جیاوازی ئیمان بە شتانە بهێنین کە خودا دەیەوێت. لەبارەی ئیمان هیچ گومانێکمان بۆ درووست نابێت. ئەگەر خودا شتێکی فەرمان کردبێت یان رەتکردبێت قبولی دەکەین. ئەگەر بە پێی گومانمان سوود بێت یان زیان دەبێت قبولی بکەین. هەروەها دەبێت باوەڕ بکەین کە هەر کارێک بۆ خۆشنوودی خودا ئەنجام دەدەین بەفریو ناچێت. هەرچی بکەین خودا بەرامبەرەکەی دەداتەوە. ئەگەر لە دونیا نەداتیش لە ئاخیرەت بێ گومان دەدات."
هەروەها وتی، "پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ ئەگەر ئەگەر کردەوەیەک ئەنجام بدەین خودا لانیکەم ١٠ ئەوەندە پاداشتەکەی دەدات و ئەم پاداشتە تا ٧٠٠ ئەوەندە زیاتریش دەبێت. مرۆڤ هەر چەندە سەمیمی، بە ئیخلاس بێت و بۆ رزای خودا ئەنجام بدات ئەوەندە پاداشتەکەی زیاتر دەبێت. بۆیە بزانین کە ئەگەر لە دونیاش نەبێت لە ئاخیرەت پاداشتەکەی وەردەگرین."
ئینجی جەختی لەوە کرد کە تاکە رێگای رزگاری ئیسلامە و ئایین و ئایدۆلۆژیاکانی دیکە چارە نین و نابێت مسوڵمانەکان فریو ئەمانە بخۆن.
"ئەگەر مسوڵمانەکان کار بکەین، هەوڵ بدەن، یەکێتی و یەکڕیزی لە نێوان خۆیان دروست بکەن دووبارە سەردەکەون"
ئینجی لە بەردەوامی وتی، "بێ ئومێد نابین و هەموو کاتێک ئومێدوار دەبین. دەبێت بزانین کە رۆژانی دونیا رۆژێک کۆتایی دێت. هەنێک جار ئێمە بەهێز و سەرکەوتوو دەبین و هەنێک جاریس دوژمنەکانمان. ئەگەر تەماشای مێژوو بکەین ئەم شتانە دەبینین. ئەگەر باپیرەکانمان تا دیاربەکر هاتوون، ئیستانبوول و ئەندولوسیان فەتح کردووە ئەو کات مسوڵمانانیش سەرکەوتوون. بەڵام هەر کاتێک لە دینەکەیان دوور کەوتوون و یەکێتی و یەکڕیزیان لە دەست داوە و لە دوای دونیا ڕۆشتوون ئەو کات دواکەوتوون و بوونەتە مەزلووم و مەغدوور. بەڵام ئەم رەوشە بەردەوام نابێت. ئەگەر مسوڵمانەکان کار بکەین، هەوڵ بدەن، یەکێتی و یەکڕیزی لە نێوان خۆیان دروست بکەن دووبارە سەردەکەون."
حوسێن ئینجی لە بەردەوامی وتی، "دەبێت ئێمە مسوڵمانەکان لە حەرامەکان دوور بوەستین و نابێت لە ئاستەکەمان تێپەڕین. بە واتایەکی تر یەکێک لە ڕێگاکانی سەرکەوتن دوورکەوتنەوەیە لە خوو و عادەتە خراپەکانی وەک چاوی خراپ و مادەی هۆشبەر و مەی و تەنانەت جگەرەش کە خوای گەورە حەرامی کردووە. بەڵام وەک موسڵمانان حەزمان لە نوێژەکانمان دەبێت و بە ئارەزووەوە ئەنجامی دەدەین. بە دڵنیاییەوە یەک پێمان دەبێت لە مزگەوت، هەموو ڕۆژێک قورئان دەخوێنینەوە، یادی خوا دەکەین، تەوبە دەکەین بۆ هەڵە و گوناهەکانمان. جگە لە هەموو ئەمانە ئەخلاقمان باشتر دەکەین و هەوڵدەدەین لەگەڵ ئەخلاقی حەزرەتی موحەممەد ئەخلاق بین. فەرمانەکانی دین تەبلیغ دەکەین."
دوای وتارەکە هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سروودیان پێشکەش کرد و بەرنامە و چالاکییەکانی جۆراجۆر ئەنجام دران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید مەلا شوکری و شەهید مەلا محی الدین دوو ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە ٣١ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە ڕحا شەهید بوبوون لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.